پارێزگاری بانكی ناوەندی: كردنەوەی ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ دارایی و بازرگانی زۆر گرنگە بۆ سلێمانی

08:35 - 2025-02-20
کوردستان
1382 جار خوێندراوەتەوە

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عیراق  لە مەراسیمی کردنەوەی ناوەندى نێودەوڵەتیى سلێمانى بۆ دارایی و بازرگانى وتی، پارێزگای سلێمانی چالاکی پیشەسازی و بارزگانی گەورەی تێدایە و ئێمە لە بانکی ناوەندی لە رێگای حەواڵەی دەرەکیەوە تێبینی ئەوەمان کردووە کە قەبارەی بازرگانی و حەواڵەی دەرەکی لە پارێزگایە زۆر گەورە و چالاکە.

وتیشی، قەبارەی بازرگانی و حەواڵەی دەرەکی لە سلێمانی پێووستی بە ڕێکخستن هەیە بۆ ئەم مەبەستەش بە هاریکاری حکومەتی ناوەند و بانکی ناوەندیی عیراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەتوانین چوارچێوەیەکی دروست و رێکخراو بۆ بازرگانی و حەواڵەی دەرەکی بدۆزینەوە، بە ئامانجی هاندان و پێشخستن و باشترکردنی.

علی عەلاق دەشڵێت، بانکەکان و نوسینگەی دراوەکان لە سلێمانی زۆرترە بەراورد بە پارێزگاکانی دیکە، بۆیە بوونی بانکی ناوەندی عیراق لەم پارێزگایە زۆرگرنگە و بەم نزیکانە لقی خۆی دەکاتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان