له فارسییه‌وه: توانا نه‌وشیروان
سازدانی: سرویس تجسمی
2-2
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا له باتی كه‌سایه‌تییه ساده‌كان، به‌رهه‌مه‌كانی عه‌لیڕه‌زا كه‌ریمی مقه‌ده‌م وێنه‌كێش و كه‌سایه‌تی ناسراوی جیهانی تێدا ده‌ركه‌وت، ئه‌ویش (ڤان كوخ )ی هۆڵه‌ندی بوو، كه بۆته گێڕه‌ره‌وه‌ی زۆرێك له رووداوه‌كانی جیهان. جگه له‌وه‌ش مقه‌ده‌م به‌شێك له به‌رهه‌مه‌كانی ڤان كوخی دووباره خستۆته‌وه پێش چاومان. هه‌ر ئه‌مه وایكرد زۆرێك ئه‌و به ڤان كوخی نوێ ناوبهێنن. له‌م دیداره‌دا زۆر لایه‌نی ژیان و كاره‌كانی ده‌خه‌ینه به‌رباس.
*چۆنبوو بیرت له‌وه كرده‌وه كه ڤان كوخ بكه‌یت به كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی كاره‌كانت؟ بمانه‌وێت یاخود نه‌مانه‌وێت ڤان كوخ به‌ناوبانگترین وێنه‌كێشی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه.
-من پێم وابوو كه ئه‌و ده‌توانێت كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی كاره‌كانم بێت و بیرۆكه‌كانم به باشترین شێوه بگێرێته‌وه، چونكه زۆرینه ڤان كوخ ده‌ناسن و ده‌توانێت ئه‌وه بڵێت كه من ده‌مه‌وێت. مێژووی یه‌كه‌م كارم به‌سوودوه‌رگرتن و به‌كارهێنانی ڤان كوخ وه‌ك كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زستانی ( 2018 )، ئه‌و كاره‌م ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باشی په‌یداكرد و سه‌رنجی زۆرێكی به‌لای خۆیدا راكێشا، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر كاره‌كته‌ری ئه‌و كاره‌م ڤان كوخ نه‌بوایه و كاره‌كته‌رێكی تر بوایه، به دڵنیاییه‌وه به‌و رێژه زۆره بینه‌ری نه‌ده‌بوو. دواتر بڕیارمدا، كه درێژه به‌م شێوه كاركردنه‌م بده‌م و چه‌ند كارێكی تریشم له‌سه‌ر هه‌مان شێواز دیزاین كرد. ئه‌م شێوازه كاركردنه بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه كاره‌كانم زیاتر بناسرێن و بینه‌ری نوێیان بۆ په‌یدا ببێ.
*ده‌بینم جگه له سوودوه‌رگرتن له كه‌سایه‌تی ڤان كوخ وه‌ك كاره‌كته‌ر و كاركردن له‌و فه‌زایه‌ی كه ئه‌و كاری تیادا ده‌كرد، ژماره‌یه‌ك له كاره‌كانیشیت دووباره خستۆته‌ڕوو. به پێی ئه‌وه‌ی ڤان كوخ شێوازێكی ناسراو و تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه له وێنه‌كێشاندا، ده‌كرێت پێمان بڵێی تۆ چیتكردووه بۆ پاراستنی ئه‌و شێواز و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی؟
-پێش ده‌ستپێكردن و ده‌ستبردنم بۆ كۆپیكردنی كاره‌كانی ڤان كوخ، ده‌بوو خۆیم به‌باشی بناسیایه، چونكه ئه‌گه‌ر بچوومایه‌ته ناو رۆح و ژیانییه‌وه، باشتر و ئاسانتر ده‌متوانی له‌سه‌ر شێوازی ئه‌و كاربكه‌م. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ده‌ستمكرد به خوێندنه‌وه ده‌رباره‌ی ڤان كوخ. هه‌موو ئه‌و فلیمانه‌م بینیوه كه ده‌رباره‌ی ئه‌و دروستكراون، چه‌ندین وتاری جۆراوجۆرم له‌باره‌یه‌وه خوێندوه‌ته‌وه، به‌ئێستاشه‌وه به‌رده‌وامم له گه‌ڕان به‌دوای بابه‌ت و خوێندنه‌وه‌ی شتی نوێ ده‌رباره‌ی ژیانی ڤان كوخ. دوای ئه‌وه چووم به‌لای جێبه‌جێكردنی لایه‌نه ته‌كنیكییه‌كانه‌وه. به هۆی ئه‌وه‌ی كه كاره‌كانی من دیجیتاڵییه، دروستكردنی بۆشایی له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر ده‌ست و قاچم ده‌به‌ستێت ، زۆر زه‌حمه‌ت بوو بۆم ، كه هه‌سته‌كانم له تابلۆكاندا نیشان بده‌م. هه‌رچۆنێك بێت ئه‌گه‌ر كاره سه‌ره‌تاییه‌كانم، به كاره‌كانی ئه‌م دواییه‌م به‌راورد بكرێت، به‌دڵنیاییه‌وه به‌ره‌و پێشچوونی پێوه ده‌بینرێت. له كاره سه‌ره‌تاییه‌كانمدا كاره‌كته‌ر و شێوازه‌كۆنه‌كه‌م به ته‌واوی ده‌بینرێت، به‌ڵام ئێستا به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دام، كاره‌كته‌ری ڤان كوخ زیاتر بهێنمه ناوكاره‌كانمه‌وه. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌یت ده‌بینیت كه له ماوه‌ی ساڵ و نیوێكدا كاره‌كته‌ری كارتۆنی ڤان كوخ زۆر گۆڕاوه و به‌تێپه‌ڕبوونی كات زیاتر كامڵبووه یاخود زیاتر پێگه‌ییوه. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر سه‌یری به‌سه‌رهاته‌كانی تان تان بكه‌ین، ده‌بینین كتێبی یه‌كه‌م زۆر جیاوازه له كۆتا كتێب. ئه‌مه شتێكی زۆر سروشتییه و له ئه‌نجامی ئه‌و ئه‌زموونانه‌وه‌یه كه دیزاینه‌ره‌كه به تێپه‌ڕبوونی كات به‌ده‌ستی ده‌هێنێت .
*به‌گشتی له كاره‌كانتدا باسی چ بابه‌تێك ده‌كه‌یت؟
-كاریكاتێر هونه‌رێكه تیایدا پیت له ته‌كنیك گرنگتره. هه‌موو هه‌وڵه‌كانم بۆ ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و نیگه‌رانییانه‌ی كه چ وه‌ك مرۆڤێك و چ وه‌ك ئێرانییه‌ك هه‌مه بڵاو یبكه‌مه‌وه، له‌لایه‌ن خۆمه‌وه بتوانم بینه‌ره‌كانم له كێشه جۆراوجۆره‌كان ئاگادار بكه‌مه‌وه. بینه‌رانی لاپه‌ڕه‌كه‌م زۆربه‌یان بیانین، هه‌وڵده‌ده‌م ببمه باڵوێزێكی باش بۆ وڵاته‌كه‌م . دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ژماره‌یه‌ك كارم له‌سه‌ر بابه‌تی « له ماڵه‌وه بمێننه‌وه « بڵاو كرده‌وه، له‌وكاتدا ئه‌م كارانه چه‌ندین جار بڵاوكرانه‌وه، بیستم كه له ئه‌ڵمانیا به‌رپرسانی قوتابخانه‌یه‌ك ئه‌م دیزاینانه‌یان چاپكردووه و داویانه به خوێندكاره‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی له ماڵی خۆیاندا دایبنێن. من هه‌وڵده‌ده‌م كار له‌سه‌ر كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بكه‌م، به‌تایبه‌ت كێشه ناوخۆییه‌كانی ئێران. له‌وانه‌یه بینه‌رانی ده‌ره‌وه له‌م جۆره كارانه‌م تێنه‌گه‌ن، به‌ڵام من هه‌میشه هه‌وڵده‌ده‌م بۆیان روون بكه‌مه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له په‌یامی كاره‌كه‌م بگه‌ن. بۆ نموونه: چه‌ند كارێكم له‌سه‌ر ئاگر كه‌وتنه‌وه له زنجیره چیا و دارستانه‌كانی زاگرۆس بڵاوكرده‌وه، بینه‌ره ئه‌وروپیه‌كانم له‌سه‌ر ئه‌و كارانه نامه‌یان بۆ ده‌ناردم و ده‌یان پرسی، منیش هه‌وڵمده‌دا به ناردنی شوێنی زنجیره چیاكانی زاگرۆس زانیاری پێویست و وردیان پێبده‌م. به له‌به‌رچاوگرتنی پێشوازییه‌كی گه‌وره له كۆكراوه‌ی كارتۆنه‌كانی ڤان كوخ، ئاواتم ئه‌وه‌یه كه له ئێران‌دا پێشانگه‌یه‌كیان بۆ بكه‌مه‌وه، چونكه ده‌زانم خه‌ڵكانێكی زۆر هه‌ن كه حه‌ز ده‌كه‌ن له نزیكه‌وه ئه‌م كارانه ببینن.
سه‌رچاوه: honaronline
عه‌لیڕه‌زا كه‌ریمی مقه‌ده‌م وێنه‌كێش و كارتۆنیستی ئێرانی ــ له ساڵی 1975 له تاران له‌دایكبووه. خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ره له بواری گرافیكدا. چه‌ند ساڵێك وه‌ك مامۆستای زانكۆ كاریكردووه. له چه‌ندین پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌شداریكردووه. زیاتر له (37) خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێناوه. به‌ته‌نیا له ساڵی 2019دا ( 11) خه‌ڵاتی له وڵاته جیاوازه‌كاندا وه‌رگرتووه. ئێستا له شاری لیشبۆنه‌ی پرتوگال نیشته‌جێیه .