ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئەدیس ئابابا پایتەختی ئەسیوپیا پێشوازییەکی ئەفسانەیی لە گەڕانەوە وەرزشوانانی ئەسیوپی بەشدار لە پاڵەوانێتی جیهان بۆ یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان (28) بۆ وڵاتەکەیان کرا.
پاڵەوانێتییەکە لە ویلایەتی ئۆریگۆن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەچوو، یاریزانانی ئەسیوپیا بەبردنەوەی (10) میدال توانیان پلەی دووەمی پاڵەوانێتییەکە لەسەر ئاستی جیهان و پلەی یەکەم لەئاستی ئەفریقا بەدەستبهێنن.
یادگار عەلی