سەرۆك كۆمار: قۆناغەكە پێویستی بە بەهێزكردنی یەكگرتوویی نێوان هێز و كوتلە نیشتمانییەكانە

01:44 - 2025-02-18
عیراق
119 جار خوێندراوەتەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، لە كۆشكی بەغدا پێشوازیكرد لە محەمەد رێكان حەلبوسی سەرۆكی حزبی تەقەدوم.
لە كۆبوونەوەیەكدا بارودۆخی گشتیی وڵات و پاراستنی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی و ئابووری تاوتوێكران و سەرۆك كۆمار تەئكیدی لەوەكردەوە كە قۆناغەكە پێویستی بە بەهێزكردنی چوارچێوەی هەماهەنگی و یەكگرتوویی لەنێوان هێز و كوتلە نیشتمانییەكان  و هەوڵدانە بۆ باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان كە پێشكەش بە هاووڵاتیان دەكرێت و كاركردن بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی گەشەپێدانی گشتگیر.
هەروەها سەرۆكی حزبی تەقەدوم، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆك كۆمار دەربڕی بۆ پەرۆشیی بەردەوامی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی هەموو پێكهاتەكان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان