بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش,لەدوو ئۆپراسیۆنی سەرکەوتوودا، لەدەوروبەری سلێمانی توانیان ٢ تیرۆریستی داعش دەستگیربکەن.
لەماوەی ١٢ تا ١٦ی ٢٠٢٥/٢ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری وورد و دەستنیشانکردنی شوێنی تیرۆریستان توانیان ٢ تیرۆریستی داعش لەدەوروبەری شاری سلێمانی دەستگیربکەن.
تیرۆریستان بەمەبەستی خۆڕێکخستنەوە روویان لەدەوروبەری شاری سلێمانی کردبوو، لەڕابردوودا چەندین خولی شەرعی و سەربازیان بینیوە.
لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی (٢)ی تیرۆر راگیراون و رووبەڕوی یاساکرانەوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.