لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی سیاسیی عیراق و هەرێم، تەواوكردنی رێكارە یاسایی و دەستوورییەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ و پرسی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار گفتوگۆی لەبارەوە كرا.
لەدرێژەی كۆبوونەوەكەدا جەخت لە یەكخستنی هەوڵەكان، لێكتێگەیشتن و سازان لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە كرایەوە تاوەكو حكومەتێكی نیشتمانیی خزمەتگوزار دروست بكرێت كە ببێتە مایەی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵك.
تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە پارێزگاریكردن لە مافە نەتەوەیی و دەستوورییەكانی كورد لە عیراق و هەردوولا لەسەر یەكگوتاری و یەكهەڵوێستی كورد هاوڕابوون.