لە درێژەی كار و چالاكییەكانی رێكخراوی برەودانی گەنجان (YDO) بە هاوكاری ئیدارەی مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی و بە سپۆنسەری مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان، هەڵدەستێت بە رێكخستنی پێشانگەیەك بە ناونیشانی ( وازهێنان لە كۆمێنتی نەشیاو)، پێشانگەكە بریتییە لە دانانی فۆتۆ لەسەر ستاند و بە نووسین و وێنە گوزارشتی لێ دەكرێت، هاتن بۆ هەمووانە.
سەعات: 10:30ی سەرلەبەیانی تا 5ی پاشنیوەڕۆ
رۆژ: پێنجشەممە 20/2/2025
شوێن: ناو حەوشە و باخچەی مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی