كچانی پێشمەرگە بوو بە پاڵەوانی بۆكسێنی یانەكانی عیراق

10:32 - 2022-07-31
وەرزش
433 جار خوێندراوەتەوە

لەشاری سلێمانی بەچاودێری بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی و بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی بۆكسێنی عیراق یەكەم پاڵەوانێتیی رەسمی كراوەی یاریی بۆكسێنی كچان بەرێوەچوو .
15 یانە لە شارە جیاوازەكانی عیراقەوە بەشداری پاڵەوانێتیەكەیان كرد كە  یاریزانانەكان لە چەند كێشێكی جیاوازدا ركابەریان دەكرد و 50 كچە یاریزان لە یانەكانەوە ركابەریان دەكرد بۆ بەدەست هێنانی پلەی یەكەم و ركابەری گەیشتن بە ریزی هەڵبژاردەی عیراق.
لە نێو ئەو ژمارە كچەدا یانەی پێشمەرگەی سلێمانی وەك تەنها یانەی هەرێمی كوردستان بە 7 كچە یاریزانەوە لە چەند كێشێكی جیاواز بەشداریان كرد و كچە یاریزانەكانی شاری سلێمانی ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد و لە زۆربەی ئەو یاریانەی ئەنجامیاندا توانیان میدالیای یەكەم و دووەم بەدەست بێنن و چەند كێشێكی هەڵبژاردەی عیراق بۆ خۆیان مسۆگەر بكەن.
كچانی یانەكانی ناوەڕاست و باشوری عیراقیش بەشێكیان ئاستێكی باشیان نیشانداو توانیان بگەن بە ریزی هەڵبژاردەی عیراق، بەتەواو بونی پاڵەوانێتیەكە و سەركەوتنی جارێكی تر یەكێتی ناوەندی بۆكسێنی عیراق سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی و یەكێتی بۆكسێنی لقی سلێمانی كرد كە بەردەوام هاوكاریانن لە سەركەوتنی پاڵەوانێتیەكانی بۆكسێندا.
جێی ئاماژەیە پێش ماوەیەكیش پاڵەوانێتیی تازەپیگەیشتوان و لاوانی یانەكانی عیراق لە ئاستی كوڕان بەسەركەوتوویی بەرێوەچوو ، ئەوەش وایكرد یەكێتی بۆكسینگی عیراق بەڵێنی ئەوەبدا پاڵەوانێتی ئاسیا لە داهاتوودا لە شاری سلێمانی ئەنجام بدرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان