ئەیمەن ئەسفەڕی.. دەبێتە سەرۆكی حكومەتی نوێی سوریا؟

01:27 - 2025-03-02
کوردستان
137 جار خوێندراوەتەوە

   لە پەرەسەندنێكی سەرنجڕاكێشدا، ناوی بازرگان و ملیاردێری بەناوبانگی سوری، ئەیمەن ئەسفەڕی، وەك كاندیدێكی چاوەڕوانكراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی سوریا هاتۆتە ئاراوە كە بڕیارە لە ماوەی چەند هەفتەیەكدا رابگەیەنرێت.
ئەسفەڕی خەڵكی ئیدلیب-ە، ئەو پارێزگایەی كە لە ساڵانی رابردوودا مۆڵگەی تەحریر شام بووە. ناوبراو ساڵی 1958 لەدایكبووە، ئەدیب ئەسفەڕی باوكی یەكێك بووە لە دامەزرێنەرانی حزبی بەعسی پێشووی دەسەڵاتدار لە سوریا، ئەم كاندیدە خاوەنی بڕوانامەی بەكالۆریۆسە لە ئەندازیاریی شارستانی لە زانكۆی ڤیلانۆڤا-ی ئەمریكی، درێژەی بە خوێندن داوەو بڕوانامەی ماستەری لە ئەندازیاریی شارستانی و شارنشینی لە ساڵی 1980 لە زانكۆی پێنسیلڤانیا بەدەستهێناوە.
 ئەسفەڕی یەكێكە لە دیارترین بازرگانەكانی سوریا لە دەرەوەی وڵات و خاوەنی رەگەزنامەی بەریتانییە و بەرهەڵستكاری رژێمی ئەسەد بووە، بەڵام راستەوخۆ لە سیاسەتدا لە سوریا چالاك نەبووە، سەرەڕای نێوبانگیشی لەجیهاندا، بەڵام بنكەی جەماوەریی نییە.

الشرق الاوسط

#سوریا

بابەتە پەیوەندیدارەکان