چامپیۆنس لیگ دەستیپێكردۆتەوە

11:10 - 2022-08-01
وەرزش
778 جار خوێندراوەتەوە

یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا (چامپیۆنس لیگ) ماوەیەكی زۆرە دەستیانپێكردۆتەوە و چەندین یاریی ئەم خولە بە قۆناغە جیاجیاكان كراون و سبەی سێشەممە و چوارشەممەی ئایندە یارییەكانی قۆناغی سێیەمی یارییە بەراییەكان دەستپێدەكەن.
ئەم خولە سەرەتا بە یارییەكانی خولی تەمهیدی دەستیان پێكرد، دواتر یارییەكانی قۆناغی یەكەم و دووەمی یارییە بەراییەكان كران و 12 یانە لە قۆناغی دووەمەوە بۆ قۆناغی سێیەمی یارییەكان سەركەوتن و 8 یانەی تریان تێكەڵاو كران و 20 یانە یارییەكانی قۆناغی سێیەمی یارییە بەراییەكان دەكەن.
سبەی سێشەممە و دووسبەی چوار شەممە سەرجەم یارییەكانی چوون دەكرێن و هەفتەی ئایندەش یارییەكانی گەڕانەوە دەكرێن و 10 براوە لە ئەنجامی یارییەكانی چوون و گەڕانەوەوەدا، بۆ قۆناغی پلەی ئۆفی بەر لە قۆناغی گروپەكان سەردەكەون.

سێشەممە 2/8/2022
*شیریف تیراسبۆڵ-مۆڵدۆڤا × ڤیكتۆریا پڵزن-چیك.
*لۆدۆگۆریتس-بولگاریا × داینەمۆ زەگریب-كرواتیا.
*مۆناكۆ-فەرەنسا × ئایندهۆڤن-هۆڵەندا.
*سانت جیلواز-بەلجیكا ×                        گلاسكۆ-سكۆتلەندا.
*بەنفیكا-پورتوگال × میتیلاند-دانیمارك.

چوارشەممە 3/8/2022
*بۆدۆ-نەرویج × زالگریس-لیتوانیا.
*ماكابی حەیفا-ئیسرائیل × ئەپۆڵۆن-قوبروس.
*د.كییەڤ-ئۆكرانیا ×                                                شتۆرم گراتس-نەمسا.
*كاراباخ ئەنگدام-ئازەربیجان × فرینكفارۆزی-هەنگاریا.
*زڤیزدا-سربیا × بیۆنیك بێریڤان-ئەرمینیا

بابەتە پەیوەندیدارەکان