وەزیری پەروەردە رایدەگەیەنێت، سەرەتای مانگی داهاتوو بڕیار لەبارەی ساڵنامەی خوێندن و دەستپێکردنەوەی دەوام بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەدرێت و جەختیش دەکاتەوە کە جلوبەرگی قوتابییان ناگۆڕدرێت.
وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 هەمان جلی یەکپۆشی ساڵانی رابردوو دەبێت. هەروەها رایگەیاند کە ئەمساڵ 7,500 مامۆستا خانەنشین کراون و بەهۆی پێویستیی ناوەندەکانی خوێندن، خزمەتی 1,400 مامۆستای دیکە تا کۆتایی ساڵ درێژکراوەتەوە.