بەشی وەرزشی مەڵبەندی حەمرین -ی (ی.ن.ک)، لە مەراسیمێکدا هاوکاری و پێداویستیی وەرزشیی بەسەر تیپە وەرزشییەکانی خورماتوودا دابەشکرد.
مەراسیمەکە، لە بارەگای مەڵبەند و بە ئامادەبوونی محەمەد مەحمود جێگری لێپرسراوی مەڵبەند بەڕێووەچوە، هاوکارییەکانیش بریتی بوون لە کەلوپەلی وەرزشیی و بەسەر ژمارەیەک تیپدا دابەشکرا.
جێگری لێپرسراوی مەڵبەند بە کوردستانی نوێی وت؛ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ڕێگەی مەڵبەندەوە بە بەردەوامی هاوکاری و پشتیوانی تیپە وەرزشییەکانی خورماتوو دەکات، درێغیشی نەکردووە لە دابینکردنی پێداویستییەکان بۆیان، چونکە ئەرکی سەرشانمانە خزمەتی گەنجانی خۆمان لە هەموو بوارەکاندا بکەین.
عومەر ئاوارە