ئامارەكانی یارییەكە

12:29 - 2022-08-01
وەرزش
398 جار خوێندراوەتەوە

رەوەز ئیسماعیل 

شەوی شەممەی رابردوو لە یاریگای کینگ پاوەر لە شاری لیستەر یاریی بەدەستهێنانی قەڵغانی یەكێتیی تۆپی پێی ئینگلیزی لە نێوان مان سیتی و لیڤەرپوڵدا كرا:
*یارییەكە لیڤەرپوڵ 3-1 لە مان سیتی پاڵەوانی وەرزی رابردووی پریمەر لیگی بردەوە و قەڵغانی ناوبراوی بەرز كردەوە.
* ئەمە یەكەمین نازناوە یۆرگن كلوپی ئەڵمانی وەك راهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ بەدەستیدەهێنێت.
*16 یەمین جارە رێدز دەبێتە براوەی ئەم یارییەو قەڵغانی یەكێتیی تۆپی پێی ئینگلزی دەباتەوە.
*دارین نۆنیز كە ئەم وەرزە پەیوەندی كرد بە یانەی لیڤەرپوڵەوەو بەشداریی ئەم یارییەی كرد، بەوە بوو بە چوارەم یاریزان لە یانەی لیڤەرپوڵ بەسەرپەرستی یۆرگن كلوپ لەیەكەم بەشدارییكردنیدا گۆڵ بكات، نۆنیز لەم یارییەدا بووە هۆی دروستكردنی پەنالتییەك بۆیانەكەی و گۆڵی بردنەوەی سێیەمیشی بۆ لیڤەرپوڵ كرد.
*بەم نازناوە كۆی ئەو قەڵغانی یەكێتیی ئینگلیزییانەی لیڤەرپوڵ بەرزیكردونەتەوە بوون بە 16 قەڵغان كە هەمان كۆی قەڵغانەكانی یانەی ئەرسناڵە، یەكەم یانە لەم رووەوە یانەی مان یونایتدە بە 21 نازناو.
*مان سیتی نەیتوانی كۆی نازناوەكانی لەم یارییەدا بكاتە 7 نازناو، پێشتر ساڵانی (1937، 1968، 1982، 2012، 2018، 2019) ئەم خەڵاتەی بردۆتەوە.
*لەم یارییەدا هەواداران و هاندەرانی هەردوو یانە، چاوەڕوانی ركابەری و ململانێی نێوان ئیریك هالاندی نەرویجی لە مان سیتی و داروین نۆنیزی ئۆرۆگوایی لە لیڤەرپوڵیان دەكرد وەك دوو یاریزانی نوێی یانەكە كە ئەمساڵ پەیوەندییان بەیانەكانیانەوە كردووە، لە كۆتاییشدا ركابەرییەكە بە سودی نۆنیز لە لیڤەرپوڵ كۆتاییهات و هالاند لە مان سیتی هیچ ئاستێكی ئەوتۆی چاوەڕوان كراوی پێشكەش بە هاندەرانی مان سیتی نەكرد.

بابەتە پەیوەندیدارەکان