به‌شێوه‌یه‌كی دوور له چاوه‌ڕوانی یانه‌ی نیوكاسڵی ئینگلیزی بڕی 75 ملیۆن پاوه‌ندی قه‌رز كردوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت پێكهاته‌ی تیپه‌كه به‌هێزتر بكات.
یانه‌ی نیوكاسڵ بووه‌ته موڵكی سعودیه‌كان و هه‌مووان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌بوون یانه‌كه چه‌ندین ئه‌ستێره بگوازێته‌وه‌و له‌ماوه‌ی چه‌ند وه‌رزێك ببێته ركابه‌ری بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان.
به‌ڵام خاوه‌ن سعودیه‌كانی یانه‌كه ناتوانن به ویستی خۆیان پاره خه‌رج بكه‌ن ئه‌مه‌ش به‌هۆی یاسای یاری خاوێن كه رێگه نادات خاوه‌نی یانه‌كان پاره بخه‌نه ناو خه‌زێنه‌ی یانه‌كانیان ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه سامانی خاوه‌نانی نیوكاسڵ 587 ملیار یۆرۆیه.
یانه‌كه خاوه‌نی ده‌وڵه‌مه‌نترین خاوه‌نه له جیهاندا به‌ڵام به‌ربه‌سته‌كانی یاسای یاری خاوێن بووه‌ته رێگر له‌به‌رده‌میان ئه‌مه‌ش وای كردوه ناچار بن قه‌رز بكه‌ن بۆ كڕینی یاریزانان.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵ بڵاویكردۆته‌وه یانه‌كه قه‌رزی له بانكی ئێچ ئێس پی سی كردوه ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن داواكانی ئیدی هاوی راهێنه‌ر جێ به‌جێ بكه‌ن.
هاوی چاوی له گواستنه‌وه‌ی تیمۆ ڤیرنه‌ر و ئه‌لیكسانده‌ر ئیزاك و مو‌سا دیابی و جاك هاریسۆنه.