״پاراستنی مافی پێكهاتەكانی سوریا״

01:46 - 2025-03-13
کوردستان
68 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ لە هەولێر، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی ی.ن.ك، پێشوازی لە د.یان برایێم كونسوڵی فەرەنسا لە هەرێم، كرد.
لە دیدارێكدا، گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی ناوچەكە و رێككەوتنی نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی و هیوایان خواست «سەرەتایەكی نوێ بێت بۆ بەرقەراربوونی سەقامگیریی سیاسی و پاراستنی مافی پێكهاتەكانی سوریا».
پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، تەوەرێكی دیكە بوو، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، رایگەیاند: شێوازی حوكمڕانی، بەرنامە و میكانیزمەكانی شەراكەتی سیاسی، بابەتی كۆبوونەوەكانی وەفدی یەكێتی و پارتی-ن بۆ پێكهێنانی كابینەی 10ی حكومەتی هەرێم.

بابەتە پەیوەندیدارەکان