هاوڵاتییەکی گوندی جۆلەمێرگ بەهۆی تەقینەی مین لە سنووری رواندز گیانی لەدەستدا

01:57 - 2025-03-13
کوردستان
31 جار خوێندراوەتەوە

دەزگای گشتی کاروباری مین  رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی مین هاووڵاتییەکی سنووری سۆران لە رەواندز گیانی لەدەستدا.


رابەر ئەنوەر بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای گشتیی کاروباری مین رایگەیاندووە، ئەو هاووڵاتییە خەڵکی گوندی جۆلەمێرگی سنووری سۆران بووە و کاسبکار بووە، بەمەبەستی کۆکردنەوەی گیای بەهارە رووی لە چیای رۆڵە کردووە لە سنووری رواندز.

باسی لەوەشکرد، ئەو هاووڵاتییە تەمەنی 58 ساڵ بووە و خێزادارە، لەوکاتەی مینەکەی پێدا تەقیوەتەوە گیانی لەدەستداوە.

ئەوەشی خستە روو، ئەوە دووەم رووداوی لەو جۆرەیە کە لەمساڵدا لەو سنوورە رووبدات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان