ئەمریکا ڤیزا بە هاوڵاتییانى ژمارەیەک وڵات نادات

11:04 - 2025-03-15
جیهان
41 جار خوێندراوەتەوە

ئەمریکا پلانی هەیە رێوشوێنەکانی پێدانی ڤیزا توندتر بکات و رێگری لە هاتنی هاوڵاتییانی ژمارەیەک وڵات بکات. ئەم رێوشوێنانە 41 وڵات دەگرێتەوە و عیراق لە لیستی قەدەغەکراوەکاندا نییە. 

وڵاتان دابەش دەکرێن بەسەر سێ ئاستدا: ئاستی یەکەم رێگری تەواوەتییە لە هاتنی هاوڵاتییانی 10 وڵات، لە ئاستی دووەمدا بەربەستەکان زیاتر دەکرێن بۆ 10 وڵات، و لە ئاستی سێیەمیشدا قەدەغەی کاتی یان هەمیشەیی دەخەندرێتە سەر هاوڵاتییانی 21 وڵات.

ئەم ریزبەندییە هێشتا لەلایەن ئیدارەی ئەمریکاوە پەسەند نەکراوە و دەکرێت گۆڕانکاری بەسەردا بێت. بەپێی ئاستەکان، ئەو وڵاتانەی قەدەغەی تەواوەتییان لەسەر دادەندرێت بریتین لە یەمەن، لیبیا، سوریا، سۆماڵ، سودان، ئەفغانستان، ڤەنزوێلا، ئێران، کۆریای باکوور و کوبا. لە ئاستی دووەمیشدا روسیا، بیلاڕوس، هایتی، لاوس، میانمار، پاکستان، سیرالیۆن، تورکمانستان، ئەریتیریا و باشووری سودان دەگرێتەوە. لە ئاستی سێیەمیشدا 21 وڵاتی دیکە هەن کە قەدەغەی کاتی یان هەمیشەییان دەخرێتە سەر.

بابەتە پەیوەندیدارەکان