سەرۆکوەزیرانی نوێی کەنەدا: هەرگیز نابینە بەشێک لە ئەمریکا

11:06 - 2025-03-15
جیهان
48 جار خوێندراوەتەوە

مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی نوێی کەنەدا، رایگەیاند وڵاتەکەی هەرگیز نابێتە بەشێک لە ئەمریکا و هەڕەشەکانی ترەمپ رەتدەکاتەوە سەبارەت بە لکاندنی کەنەدا بە ئەمریکاوە.

کارنی هیوای خواست حکومەتەکەی بتوانێت رێگایەک بدۆزێتەوە بۆ کارکردنی پێکەوەیی لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ، لەگەڵ ئەوەشدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا و کەنەدا دوو وڵاتی جیاوازن.

سەرۆکوەزیرانی کەنەدا بە روونی پەیامی خۆی گەیاند و رایگەیاند کە کەنەدا سەربەخۆ دەمێنێتەوە، لە هەمان کاتدا ئامادەی کارکردنە لەگەڵ ئەمریکا لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە هاوبەشەکاندا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان