وەزارەتی دادی عیراق یاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتی موڵك جێبەجێ دەکات

12:34 - 2025-03-15
عیراق
43 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دادی عیراق لیژنەیەكی پێكهێناوە بۆ جێبەجێكردنی یاسای گەڕاندنەوەی خاوەنداریەتی موڵك.
ئەحمەد لعێبی وتەبێژی وەزارەتی دادی عیراق رایگەیاند، لیژنەیەك پێكهێنراوە بۆ جێبەجێكردنی یاسای ژمارەی سێی ساڵی 2025 بۆ جێبەجێكردنی یاسای گەڕاندنەوەی خاوەنداریەتی موڵك و لە چەند مانگی داهاتووشدا رێنمایی پەیوەست بەو یاسایە دەردەچێت.
دەشڵێت، زیاد تەمیمی بریكاری وەزارەتی داد سەرۆكایەتی لیژنەكە دەكات و دیوانی چاودێری دارایی و ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی كشتوكاڵیش ئەندامیان لەو لیژنەیەدا هایە.
وتیشی، رێنمایی بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران نێردراوە و رێگە بە هاووڵاتیان دەدرێت كە كاری كشتوكاڵی لەو زەویانەدا بكەن و بە یاسای ژمارە 29ی 2012 ئەو بابەتە چارەسەر دەكرێت.
یاسای ژمارەی سێی ساڵی 2025 یاسای گەڕاندنەوەی خاوەنداریەتی موڵكە لە عیراق و بە هۆیەوە رووبەرێكی زۆری زەوی لە کەرکوک و ناوچەکانی تر بۆ کورد و تورکمانە خاوەن موڵکەکان دەگەڕێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان