پەیامی ئەنجومەنی پشتیوانیی یەکێتی بۆ یادی کیمیابارانی هەڵەبجە

10:19 - 2025-03-16
کوردستان
30 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یادی گەورەترین تاوانی دەرھەق بە مرۆڤ و مرۆڤایەتی دەکەینەوە ئەویش کیمابارانکردنی ھەڵەبجەیە. ئەو تاوانەی کە پەڵەیەکی رەش و شەرمەزارییە بە نێوچاوانی رژێمی بەعس و برینێکی قوڵیشە لە جەستەی مرۆڤایەتیدا کە لە ساتێکی کەمدا نزیکەی پێنج ھەزار مرۆڤی پەپولە ئاسا کرانە قوربانی رق و کینەی ئەو رژێمە خوێنڕێژە و شارێکیان لە خەندە و پێکەنینەوە نوقمی ھاوارو ناڵەی مردن بە گازە ژەھراوییەکان کرد.
لەم بۆنە خەمناک و کارەسات بارەدا پەیامی ھاوخەمی و ماتەمینی خۆمانتان پێڕائەگەیەنین و لەئاست شەھیدو قوربانیانی ئەو تاوانەدا سۆزو وەفا ئەنوێنین.
درود بۆ رۆحی پاکی شەھیدان و قوربانیانی کیمیایی بارانی ھەڵەبجە، دروود بۆ رۆحی پاکی شەھیدان و ئەنفال.

حاجی مەسیفی 
سکرتێری ئەنجومەنی پشتیوانیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان