رۆژی چوارشەممە 19/3 كۆنفرانسی خولی دووەمی دیداری یەكێتی، كۆنفرانسی سلێمانی-چەمچەماڵ لە سلێمانی، بەڕێوەدەچێت.
بەپێی راگەیەنراوێكی سكرتاریەتی لیژنەی باڵای دیدار «كۆنفرانسی حەوتەمی دیدار، ژمارەیەك تەوەری گرنگ لەخۆدەگرێت و میوانداریی روانگەی تێكۆشەران و هەڤاڵانی شارە حەیاتەكە و سنووری چەمچەماڵ دەكرێت. دواتریش كۆنفرانسی راپەڕین و كەركوك-دووز دەكرێن و لە داهاتوویەكی نزیكدا كاتەكەی رادەگەیەنرێت».
لە راگەیەنراوەكەی سكرتاریەتی لیژنەی باڵای دیداردا هاتووە: «سەرجەم كۆنفرانسەكان لەچوارچێوەی ئامادەكاریدان بۆ دیدارە گەورەكە بەئامادەبوونی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان».