پیرمام: بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆبوونەوە

12:34 - 2025-03-17
کوردستان
37 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆك بافڵ: لە زووترین كاتدا حكومەتێك دروستبكەین بۆ خزمەتكردنی میللەتەكەمان
مەسرور بارزانی: ئەمە دوو جارە دوو كۆبوونەوەی زۆرباشمان ئەنجامداوە


دوێنێ لە پیرمام، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوە.
دوای كۆبوونەوەكە، سەرۆك بافڵ، رایگەیاند: كۆبوونەوەكەمان زۆر زۆر باش بوو، لەسەر چەند شتێكی ستراتیژیی كە بۆ میللەتەكەمان باش بێت رێككەوتین، راشیگەیاند: گفتوگۆكانمان بەردەوام دەبێت، وتیشی: ئامانجی هەردوولامان ئەوەیە كە لە زووترین كاتدا حكومەتێك دروستبكەین بۆ خزمەتكردنی میللەتەكەمان.
هەروەها، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت، رایگەیاند: بەخێرهاتنی كاك بافڵ دەكەین، ئەمە دوو جارە دوو كۆبوونەوەی زۆر ئەرێنی و باشمان ئەنجامداوە بۆ تاوتوێكردنی ئەو بابەتانەی گرنگن بۆ خەڵكی كوردستان و ناوچەكەمان بەشێوەیەكی گشتی، پێشكەوتنی زۆر باش، لێكتێگەیشتنی زۆر باش لەسەر زۆر لەو بابەتانە هەبوو.

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان #پارتی دیموکراتی کوردستان #حکومەتی هەرێمی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان