لە رێوڕەسمێكدا، پارێزگاری كەركوك، بەردی بناغەی پرۆژەی چاككردن و فراوانكردنی رێگای كەركوك-سلێمانی دانا و لە وتەیەكدا رایگەیاند: پرۆژەكە، بۆ پێشخستنی رێگەوبانەكانی شارەكە و چارەسەركردنی كێشەی زۆربوونی رووداوەكانی هاتوچۆ و چالاككردنی رەوتی بازرگانی و ئابوورییە.
لەبارەی پرۆژەكەوە، ئەندازیار ئەحمەد عومەر بەڕێوەبەری شارەوانیی كەركوك، بەكوردستانی نوێ-ی راگەیاند: پرۆژەكە، لەچوارچێوەی پلان و بەرنامەی حكومەتدا و بەچاودێریی بەڕێوەبەرایەتیی رێگەوبانی كەركوك ئەنجامدەدرێت. وتیشی: پڕۆژەكە فراوانكردن و چاككردنەوەی رێگەكەیە بە درێژیی 24 كیلۆمەتر تا دەگاتە بانی مەقان بە هەردوو ئاڕاستەی هاتن و چوون، كە هەر سایدێكی 12 مەتر پاندەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد كە تێچووی پرۆژەكە 27 ملیار دینارە و بڕیارە لە 400 رۆژدا تەواوبكرێت و بڕیاریشە شەو و رۆژ كاری تێدا بكرێت.
هێمن ئەحمەد