مەلا بەختیار
دوای ململانێیەكی سەخت لەگەڵ نەخۆشیدا، عەبدوڵڵا وسوی فەرماندە، گیانی پڕ لە كوردایەتی بەخشییە كورد و كوردستان، عەبدوڵڵا وسوو رۆژگاری سەختی لەشاخدا بردە سەر و پێشمەرگەیەكی كۆڵنەدەر و پلەكەی گەیشتە سەرتیپ، كە دوای مەكتەبی عەسكەری بەرزترین پلەی عەسكەری شۆڕشی نوێ بوو.
لە قۆناغە سەختەكانی خەباتدا و لەناو تیپە جەربەزەكانی بیتوێن و پشدەردا، شوێنی مێژوویی كاك عەبدوڵڵا دیارە، پیاوێكی ئازا، ئارام، خۆڕاگر و چالاك بوو.
بەداخەوە، لەدوای سەركەوتن و راپەڕیندا، نەخۆشی ژیانی شێواند و لەسەر نوێنی مەرگدا، هەمیشە چاوی پڕ لە ئومێدی دواڕۆژی دەبڕییە كوردستان.
روحت شاد و رێبازی شۆڕشگێڕانەت، ببوژێتەوە، كاكە عەبدوڵڵا وسوو.