وەزارەتی دارایی چەند بڕیارێکی لەبارەی بڕوانامە و خزمەتی فەرمانبەرانەوە دەرکرد

05:31 - 2022-08-02
کوردستان
551 جار خوێندراوەتەوە



بەپێی بڕیاری وەزارەتی دارایی‌، ئەو فەرمانبەرانەی لە كاتی وەزیفەدا بڕوانامەی بەرزتر بەدەستدەهێنن بۆیان هەموار ناكرێتەوە.

وەزارەتی دارایی‌ و ئابووری هەرێم بڕیاریدا، ئەو فەرمانبەرانەی لە كاتی وەزیفەدا بڕوانامەی بەرزتر بەدەستدەهێنن بۆیان هەموار ناكرێتەوە، خزمەتی ئەو مامۆستایانەی گرێبەست بوون‌ و پاشان كراون بەهەمیشەیی تەنها بۆ سەرمووچە‌ و خانەنشینی هەژمار دەكرێت.

بەپێی گشتاندنێكی وەزارەتی دارایی‌ و ئابووری، ئەو فەرمانبەرانەی لە كاتی وەزیفەدا بڕوانامەی بەرزتر بەدەستدەهێنن كە دەبێتە هۆی پلە بەرزكردنەوە، بۆیان هەموار ناكرێت تاوەكو پلە بەرزكردنەوە دەستپێدەكاتەوە.

هاوكات لیژنەی باڵای رێنماییەكان لە وەزارەتی دارایی روونكردنەوەیەكی سەبارەت بەخانەنشینبوونی مامۆستایانی گرێبەست بڵاوكردەوە‌ کە بەپێی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو، هەر جۆرە خزمەتێك لێبڕینی خانەنشینی لێنەبڕێت بەخزمەت هەژمار ناكرێت.

بەپێی روونكردنەوەكە، خزمەتی پێشووی مامۆستایانی گرێبەست كە كراون بەهەمیشەیی تەنها بۆ سەرمووچە‌ و خانەنشینی هەژمار دەكرێت، تاوەكو پلە بەرزكردنەوە دەكرێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان