پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکانی ئاساییکردنەوەی دۆخی عیراق دەکەین و ئەرکی هەموومانە بە رۆحێکی بەرپرسیارانەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە بکەین.
دەبێت هەموومان پێکەوە لەپێناوی ئاشتی و سەقامگیری کار بکەین، گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بکەینە بنەمای کارکردن و چارەسەری کێشەکان. پێکەوە داهاتوویەکی ئارام بۆ هاووڵاتییان بونیاد بنێین و ئامانجە باڵاکانمان بەدی بهێنین.
ماڵی مام لە بەغدا و دەباشان ماڵی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکانە و پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەک دەکات کە ئامانج لێی گەیشتن بێت بە رێکەوتنێکی نیشتمانی و دەربازکردنی عیراق لەو دۆخەی تێیکەوتووە.
داوا لە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکەم بەرژەوەندی گەل و وڵات بخەنە پێش بەرژەوەندییە تایبەتەکان و هەوڵەکانیان لەپێناو داهاتوویەکی گەشتردا بێت. هاووڵاتییانمان لە عیراق و هەرێمی کوردستان قوربانیی زۆریان داوە و ئەرکی هەموولایەکمانە خزمەتیان بکەین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
2ی ئابی 2022