لە ئیجە بەلەمێكی كۆچبەران بە 30 سەرنشینەوە ژێرئاو كەوت

10:52 - 2025-03-23
کوردستان
81 جار خوێندراوەتەوە

لە دەریای ئیجە و نزیك لە سنوورەكانی یۆنان، بەلەمێكی كۆچبەران بە 30 سەرنشینەوە ژێرئاوكەوت و سەرەڕای رزگاركردنی بەشێكی زۆر لە كۆچبەران، بەڵام هێشتا چارەنووسی بەشێكی دیكەیان نادیارە.

توانا عومەر، رۆژنامەنووسی سەربەخۆی بواری كۆچبەران لە راگەیەندراوێكدا لە هەژماری خۆی بڵاویكردەوە، رووداوەکە لە كەناری دورگەی فارماكۆنیسی دەریای ئیجە بووە ولە هەوڵێكی پاسەوانی سنوورە ئاوییەكانی یۆناندا توانرا 19 كۆچبەر رزگاربكرێن.

ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستاش هەوڵەكان بۆ گەڕان بەدوای چارەنووسی بەشێك لە كۆچبەران بەردەوامیی هەیە كە گومان لە بێسەروشوێنبوونی بەشێكیان هەیە و هەر لەو رووداوەشدا، پیاوێك خنكاوە و تەندروستی دوو منداڵیش ناجێگیرە.

تائێستاش هێزەکانی فریاگوزاری نەیانتوانیوە ناسنامەی کۆچبەرەکان ئاشکرا بکەن و ژمارەی تەواوی ئەو کەسانەش نازانرێت کە لە بەلەمەکەدا بوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان