یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا شێوازی پاڵاوتنی گه‌یشتن به مۆندیالی 2026ی ئاشكرا كرد كه ژماره‌ی هه‌ڵبژارده به‌شداره‌كان بۆ 48 هه‌ڵبژارده زیاد ده‌كرێت، به‌مه‌ش كورسیه‌كانی ئاسیاش له مۆندیال زیاد ده‌كرێت.
مۆندیالی 2026 له ئه‌مریكا و مه‌كسیك و كه‌نه‌دا ده‌كرێت و بۆ یه‌كه‌م جاریش له‌و مۆندیاله 48 هه‌ڵبژارده به‌شداری ده‌كه‌ن و ئاسیاش له‌و مۆندیاله 8 نوێنه‌ر و نیوی ده‌بێت، واته 8 هه‌ڵبژارده راسته‌وخۆ ده‌گه‌نه مۆندیال و یه‌كێكیش پاشكۆ ده‌كات.
پاڵاوتنی مۆندیالی 2026 ده‌كرێت به چوار قۆناغ كه قۆناغی یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌كانی ریزبه‌ندی 26 بۆ 47 به‌شدار ده‌بن و یاری چونه گه‌ڕانه‌وه ده‌كه‌ن و 11 هه‌ڵبژارده ده‌گاته قۆناغی دووه‌م.
له قۆناغی دووه‌م هه‌ڵبژارده‌كانی ریزبه‌ندی یه‌كه‌م تا 25 و 11 هه‌ڵبژارده‌كه‌ی قۆناغی یه‌كه‌م به‌شدارده‌بن كه دابه‌ش ده‌كرێن به‌سه‌ر 9 كۆمه‌ڵه‌ی 4 تیپی كه به‌شێوازی خول یارییه‌كانی ده‌كرێت و یه‌كه‌م و دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كان كه 18 هه‌ڵبژارده‌ن ده‌گه‌نه قۆناغی سێیه‌م و كۆتایی و راسته‌وخۆش به‌شداری جامی ئاسیای 2027 ده‌كه‌ن.
له قۆناغی سێیه‌م 18 هه‌ڵبژارده‌كه دابه‌ش ده‌كرێن به‌سه‌ر 3 كۆمه‌ڵه‌ی 6 تیپی كه یه‌كه‌م و دووه‌م راسته‌وخۆ ده‌گه‌نه مۆندیال.
قۆناغی چواره‌م ناوی پاشكۆی ئاسیا ده‌بێت كه سێیه‌م و چواره‌می كۆمه‌ڵه‌كان به‌شدار ده‌بن و ژماره‌یان 6 تیپ ده‌بێت و ده‌كرێن به 2 كۆمه‌ڵه‌ی سێ تیپی، دوای به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانیشی به‌شێوه‌ی خول پێشه‌نگی دوو كۆمه‌ڵه‌كه راسته‌وخۆ ده‌گه‌نه مۆندیال و دووه‌مه‌كانیش یاری به‌یه‌كه‌وه ده‌كه‌ن و براوه‌یان به‌شداری پاشكۆی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات.