لە هەرێمی كوردستان بارانبارینی بەخوڕ دەستپێدەكات

11:25 - 2025-04-04
کوردستان
75 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی كەشناسی عیراق پێشبینییەكانی كەشی بۆ چەند ڕۆژی داهاتوو بڵاوكردەوە و بەپێی پێشبینییەكان، لە هەرێمی كوردستان بارانبارینی بەخوڕ دەستپێدەكات.

لە راگەیەندراوەكەی دەستەی كەشناسیدا هاتووە، سبەی شەممە، كەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی مامناوەند لە ناوچەكانی ناوەراست و باشوور و بارانبارینی بەخوڕ لە هەرێمی كوردستان، لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما.

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ ئەم هەفتەیە و بەشێوەیەكی گشتی كەش نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی بارانێكی كەم لە هەرێمی كوردستان، هەندێكجار هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت.

پلەكانی گەرما لە ناوچەی ناوەڕاست هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن و لە ناوچەی باشوور چەند پلەیەك بەرز دەبنەوە و لە هەرێمیش كەمێك بەرز دەبنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان