لە هۆڵی كتێبخانەی ناوەندی رێكخراوە دیموكراتییەكانی راپەڕین، دیالۆگێك لەبارەی «كاریگەریی پرۆسەی ئاشتی لە بەرەوپێشبردنی زمانی كوردی لە باكووری كوردستان» بەڕێوەچوو.
لە دیالۆگەكەدا كە بۆ د.محەمەد عومەر مامۆستای زانكۆ رێكخرابوو، تیشك خرایەسەر گۆڕانكارییە سیاسییە خێراكان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و كاریگەرییە دیارەكانی ئەو پرۆسەیە لەسەر دۆخی زمانی كوردی لە جیهانی نوێدا.