گیدۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، لە پۆستێکیدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى ئێکس بڵاویکردەوە،
داننانى فەڕەنسا بە دەوڵەتی فەڵەستین، وەک پاداشتکردنی تیرۆرە.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، سەرکۆنەی لێدوانەکانی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا دەکات، کە رایگەیاندبوو، دەکرێت لە مانگی حوزەیراندا، پاریس دان بە دەوڵەتی سەربەخۆى فەڵەستیندا بنێت.
گیدۆن ساعر دەشڵێت، داننانی تاکلایەنە بە دەوڵەتی فەڵەستینی لەلایەن هەر دەوڵەتێکەوە، لە چوارچێوەی ئەو راستییەی هەمووان دەیزانین، وەک پاداشتکردنی تیرۆر دەبێت جگەلە بوونی بە پاڵپشتییەک بۆ بزووتنەوەی حەماس.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل راشیگەیاندووە، هەنگاوی هاوشێوە ئاشتی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە ناهێنێت.
نزیکەی 150 وڵات دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا ناوە و لە مانگی ئایاری 2024دا هەریەک لە وڵاتانى ئیرلەندا، نەرویج و ئیسپانیا و سلۆڤاکیا دانیان بە سەربەخۆبوونى فەڵەستیندا نا.