وەزارەتی دادی عیراق: تاوەكو ئێستا هەزار زیندانی ئازاد كراون

08:02 - 2025-04-06
عیراق
42 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دادی عیراق لە راگەیەندراوێكیدا ئاشكرایكرد،  لەسەر راسپاردەی خالید شوانی وەزیری دادی عیراق ، تایبەت بە ئاسانكاری لە رێكارەكانی بڕیاری لێبوردنی گشتی، تاوەكو ئێستا هەزار زیندانی ئازاد كراون كە بڕیاری لێبوردنی گشتی دەیانگرێتەوە

 هاوكات ئاماژەی بەوەشداوە، ئازادكردنی زیندانییەكان دوای تەواوكردنی رێكارەكانی ئازادكردنیان دێت، هەروەها بڕیارەكەش پلەی كۆتایی وەرگرتووە.

 لە كۆتایشدا وەزارەتی داد رایدەگەیەنێت،  ئەم رێكارە دوای هەوڵەكانی بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی عیراقی و لیژنە یاساییەكان بە هەماهەنگی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دێت، كە بەردەوام لە كاردا بوون بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری لێبوردنی گشتی بۆ ئازادكردنی زیندانییەكان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان