وەزارەتى رۆشنبیرى ناوى فەرمانبەرانى بۆ وەرگرتنى زەوی بڵاوکردەوە

08:19 - 2025-04-06
کوردستان
82 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتى هەرێمی کوردستان ناوی ئەو فەرمانبەرانەی وەزارەتەکەی بڵاوکردەوە، کە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان زەویان بۆ تەرخانکراوە .

بەگوێرەى ئەو ناوانەی وەزارەتەکە بڵاویکردوونەتەوە، هەزار و 871 فەرمانبەر لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و هەڵەبجە و دهۆک، لەگەڵ ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەرین و سۆران و زاخۆ، لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند بوون.

هەروەها بەگوێرەى فایلى ناوەکان، لە پارێزگاى سلێمانى 853 فەرمانبەر و هەولێر 387 و دهۆک 292 و هەڵەبجە 50 فەرمانبەر زەویان پێ دەدرێت، هاوکات لە ئیدارە سەربەخۆکانیش لە راپەرین 155 و گەرمیان 73 و سۆران 45 و زاخۆ 16 فەرمانبەر سوودمەندبوون.

بەگوێرەى نووسراوى سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، ژمارە 242 کە لە 27ـی ئازارى 2024 دەرکرا، بڕیاردرا هەموو ئەو فەرمانبەرانەى سوودمەند نەبوون و هەشت ساڵ خزمەتیان هەیە، پارچە زەویەکى 200 مەترییان پێبدرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان