بۆ دووەمجار ئۆزگور ئۆزەل بە سەرۆکی جەهەپە هەڵبژێردرایەوە

08:40 - 2025-04-06
جیهان
57 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، پارتی گەلی کۆماری "جەهەپە" کۆنگرەی نائاسایی خۆی لە ئەنقەرە ئەنجامدا و لە کۆنگرەکەدا ئۆزگور ئۆزەل جارێکی دیکە بە سەرۆکی گشتیی پارتەکە هەڵبژێردرایەوە.

لە کۆنگرەکەدا هەزار و 323 ئەندام بەشدار بوون، ئوزەل دەنگی هەزار و 171  ئەندامی بەدەستهێنا.

ئۆزگور ئۆزێل لە پاش هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی پارتەکە  داوای کرد هەڵبژاردنی پێشوەختە لە تورکیا ئەنجامبدرێت.

پارتی گەلی کۆماری لە 9ـی ئەیلوولی ساڵی 1923 لەلایەن مستەفا کەمال ئەتاتورکەوە دامەزرێنراوە

بابەتە پەیوەندیدارەکان