لەسەر راسپاردەی رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، كاری كۆنكرێتكردنی كۆڵانەكانی گەڕەكی كوردستان، بەردەوامە.
ئەندازیار ئەحمەد عومەر بەڕێوەبەری شارەوانیی كەركوك، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لەچوارچێوەی هەوڵەكانی ئیدارەی كەركوك، كاری گەیاندنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان بەردەوامن، كە خۆی لە كۆنكرێتكردن، نەهێشتنی خۆڵ و خاشاك لە كۆڵان و گەڕەكەكان، گەیاندنی كارەبا، چاككردنی شەقامە و ئاوەڕۆ، دەبینێتەوە، وتیشی: ئێستا، تیمەكانی شارەوانی سەرقاڵی كۆنكرێتكردنی كۆڵانەكانی گەڕەكی كوردستانن، دواتر نۆرەی ئەو گەڕەكانە دێت كە لە پلانی شارەوانیدایە، چونكە ئیدارەی كەركوك بەبێ جیاوازیی، خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان دەگەیەنێت بە هاووڵاتیان و پلانەكە قەزا و ناحیەكانیش دەگرێتەوە.
هێمن ئەحمەد