بەڕێز کاک ئاکۆی عەباس ئاغا
کۆچی دوایی کاکە سیاکۆی کوڕتان لە دڵەوە نیگەران و غەمباریکردین، بۆ ئەم خەمەتان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکارو بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم و هاوخەمتانین.
لەخوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان