مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران رایدەگەینێت: وڵاتەکەی نایەوێت لەگەڵ ئەمریکییەکان بکەوێتە شەڕەوە جەختی لەوەشکردەوە ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی نییە.
ئاژانسی تەنسیم بڵاویکردەوەتەوە، سەرۆک کۆماری ئێران ئاشکرایکردوە، لەکاتێکدا واشنتۆن بەردەوام فشار دەخاتە سەرمان و هەڕەشەمان لێدەکات، چۆن دەتوانین دانوستان لەگەڵیاندا بکەین؟
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە باوەڕمان بە دانوستان هەیە، بەڵام بە مەرجێک هەڕەشە و فشارمان لەسەر نەبێت.
ئەم هەڵوێستەی پزیشکیان دوای ئەوە دێت دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشتر داوای لە تاران کردبوو کە گفتوگۆی راستەوخۆی لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی بکات، هەروەها هەڕەشەی کردەوەی سەربازی کردبوو، ئەگەر هەوڵە دیپلۆماسییەکان شکستی هێنا