وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق ئەمڕۆ دووشەممە زیادەی بەرهەمهێنانی گەنمی بە بڕی زیاتر لە شەش ملیۆن تەن ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا، عیراق 13 بەروبوم هەناردەی وڵاتانی جۆراوجۆر دەكات.
لەوبارەیەوە، محەمەد خزاعی وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ ڕایگەیاند، پلانەكانی وەزارەت لەسەر پاڵپشتیكردنی كەرتی كشتوكاڵە لەڕێگەی تەواوكردنی گواستنەوە بۆ سیستەمێكی تەكنەلۆژیای ئاودێری مۆدێرن لەڕێگەی گرێبەستی ناوخۆیی و دەرەكییەوە بۆ مسۆگەركردنی كڕینی زیاتر لە 13 هەزار مەڕەشە، دەستەبەركردنی ئەوەش پێویستی بە زیاتر لە 830 ملیار دینارە.
وتیشی، لە رێگەی بەرێوەبەرایەتییەكانی كشتوكاڵ و بەشی تەكنەلۆجیای ئاودێری لە وەزارەتی كشتوكاڵەوە دەستمان بە دابینكردن چەند قۆناغێك لە مەڕەشە بۆ جوتیاران كردووە.