گەشتوگوزاری هەڵەبجە، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: ئەمساڵ ژمارەیەكی زیاتر لە گەشتیار روویان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە كردووە.
وتیشی: لە سێ رۆژی جەژنی رەمەزان و رۆژانی پشووی جەژندا زیاتر لە 60 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجەیان كردووە و ژمارەكە بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاترە، راشیگەیاند: لە سنووری هەڵەبجە و هەورامان 36 ناوچەی گەشتیاریی هەیە، كە لە زۆربەیاندا شوێنی مانەوە بۆ گەشتیاران ئامادەكراوە، ئەوەش هۆكارێكی گرنگە بۆ زیادبوونی ژمارەی گەشتیار و بووژاندنەوەی كەرتی گەشتوگوزار لە سنوورەكەدا.
محەمەد تۆفیق نەورۆڵی