گەرمیان، داوای سزادانی ئەو كەسانە دەكرێت چەك و ئامێرە برینداركەرەكان هەڵدەگرن

02:03 - 2025-04-07
کوردستان
32 جار خوێندراوەتەوە
مەلا ئیدریس ژاڵەیی

حسێن عەزیز

مەلا ئیدریس ژاڵەیی لێپرسراوی لقی گەرمیانی یەكێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: بە مەبەستی گەیشتنە بڕیار و چارەسەری گونجاو بۆ كەمكردنەوەی رووداوە نەخوازراوەكانی كوشتن و تاوانەكانی تر كە لەم دواییانەدا روویانداوە، لە شاری كەلار كۆبوونەوەیەكی راوێژكارییمان لەگەڵ ژمارەیەك لە زانایانی ئاینی و پسپۆڕی بواری جیاجیادا كردووە.
راشیگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا داوامانكردووە سزای توند بۆ هەڵگرتنی چەك و چەقۆ و ئامێرە برینداركەرەكان دابنرێت. هەروەها لایەنە پەیوەندیدارەكان چاودێریی زیاتر بخەنە سەر بازاڕ و فرۆشگاكان و فرۆشتنی ئەو كەرەستانە قەدەغەبكرێن، وتیشی: داوامان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی گەرمیان كردووە، چەند وتارێكی هەینی تایبەت بكرێت بە  بابەتی پەروەردەی منداڵ و مەترسییەكانی هەڵوەشانەوەی خێزان. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان