مەسعود پزیشکیان سەرۆك كۆماری ئێران دەڵێت: وڵاتەكەی لەگەڵ گفتوگۆ و دانوستاندایە، بە مەرجێك كە لە پێگەیەكی یەكساندا بێت، ناكرێت تۆ لەلایەك باسی گفتوگۆ بكەیت و لەلایەكی تریشەوە هەڕەشە و گوڕەشە بكەیت و گوشار بخەیتەسەر ئێران، ئەگەر گفتوگۆ و دانوستانت دەوێت ئیتر هەڕەشە یانی چی؟
راشیگەیاند: دۆخی ئابووریی خەڵكی ئێران باش نییە و دەبێت هەموو هەوڵەكان بخرێنەگەڕ بۆئەوەی كێشەكان چارەسەر بكرێن و ناكرێت هەموو شت لە وڵات بكرێت بە سیاسی، هەندێك تەنانەت خزمەتكردن بە خەڵكیشیان كردووە بە سیاسی.