دوا قۆناغی یارییەکان لە سلێمانی دەبێت

12:19 - 2022-08-04
وەرزش
311 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی 10/8 لە سلێمانی و لە هۆڵی یانەی پێشمەرگە، قۆناغی کۆتایی پاڵەوانێتی بالەی تازە پێگەیشتوانی کچانی یانەکانی عیراق بەڕێوەدەچێت و ماوەی 5 رۆژ بەردەوام دەبێت.
لە قۆناغی کۆتایی ئەم پاڵەوانێتییەدا تیپی کچانی 6 یانەی عیراق بەشداریی دەکەن کە سەرجەمیان یانەکانی کوردستانن و بەمشێوەیە بەسەر دوو گروپدا دابەشکراون، گروپی یەکەم تیپی کچانی یانەکانی سلێمانی و قەرەقوش و تەقتەق، هەریەک لە تیپی یانەکانی دەربەندیخان و ئەفرۆدێت و فەتاتی هەولێر لە گروپی دوومدا بەشداریی دەکەن.
رۆژی یەکەمی پاڵەوانێتییەکە ئەم یارییانە دەکرێن؛

* دەربەندی خان × فەتاتی هەولێر-سەعات 4 – ی عەسر.

* سلێمانی × تەقتەق-سەعات 6 – ی ئێوارە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان