بەسپۆنسەری ئینیستتیوتی داكۆ لەبەرواری 10-4-2025 كۆنسێرتێكی هونەری لەپاركی شەهیدانی راپەڕین بەرێوە دەچێت.
تەها نەجم چالاكوان لەخانەقی، كە بەشدارە لەرێكخستنی ئەو كۆنسێرتە، بۆ كوردستانی نوێ-ی خانەقی وتی: ئاهەنگەكە لەلایەن ئینیستتیوتی داكۆ سپۆنسەری دەكرێت و چەند هونەرمەندێكی دیاری كوردستان بەشدارن، هەروەها كوڕی شاعری گەورەی گەلەكەمان هەڵۆ شێركۆ بێكەس بەشدار دەبێت و شیعر پێشكەش دەكات.
وتیشی: كۆنسێرتەكە لە رۆژی پێنج شەممە بەرواری 10-4-2025 لەپاركی شەهیدانی راپەڕین لە گەڕەكی دارەكونارە بەڕێوەدەچێـت و خێزانییە.