بەمدواییانە دانیشتوانی شاری جەرمانا خۆپیشاندانیان لەدژی چوونە ناوەوەی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی نوێی سوریا بۆ ناو شارەکە کرد کە لە دەوروبەری دیمەشقی پایتەختە.
خۆپیشاندەران دروشمیان لە دژی حکومەتی راگوزەر و ئەحمەد شەرع دەوتەوە و داوای هێنانەکایەی حکومەتێکی نیشتمانییان دەکرد بەجۆرێک بتوانێت مافە مەدەنییەکان بپارێزێت و سنوورێک بۆ دەستدرێژییەکان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیان دابنێت و لێپێچینەوەش لەوانە بکات کە تاوان بەرامبەر خەڵکی مەدەنی دەکەن.
ئەوەش لەکاتکدایە کە چالاکوانان و پیاوانی ئایینی و پیاوماقوڵانی ئەو شارە پێشتر لە دانوستاندندا بوون لەگەڵ حکومەتدا بۆ چۆنێتیی چوونە ناوەوەی هێزە ئەمنییەکان، بەڵام دانوستاندنەکان بەبێ هیچ لێکتێگەیشتنێک کۆتایی هات چونکە کورد و دروزەکان و عەلەوییەکان چوونەناوەوەی هێزەکانی حکومەتی راگوزەر رەتدەکەنەوە و داواش دەکەن ئەو راگەیاندنە دەستوورییەی مانگی رابردوو لەلایەن شەرعەوە ئیمزاکرا هەڵبووەشێتەوە و دەستبکرێت بە پڕۆسەیەکی ئاشتبوونەوەی ناوخۆیی، بەبێ دەستتێوەردانی تورکیا.