داهاتی دوو مانگی دەروازە سنوورییەکانی عیراق زیاتر لە 400 ملیار دینار بووە

09:22 - 2025-03-31
کوردستان
58 جار خوێندراوەتەوە



سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عیراق رایگەیاند داهاتی دوو مانگی دەروازەکان زیاتر لە 400 ملیار دینار بووە.

عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عیراق رایگەیاند، دەستەکە پرۆسەی بەستنەوەی سەرجەم دەروازە سنوورییە وشکانی و دەریاییەکان و ئاسمانییەکانی بە ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی ناوەندی یەکگرتوو تەواوکردووە، کە ئێستا ئۆپەراسیۆنەکانی کۆنترۆڵکردن بە شێوەیەکی راستەوخۆ و بە شێوەیەکی رێکخراو لە رێگەی سیستەمێکی ئەلیکترۆنیەوە بەڕێوەدەبرێن”.

وائیلی وتوشیەتی “ئامارە سەرەتاییەکانی دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵ دەریدەخەن، بڕی داهات زیاتر لە 400 ملیار دینار بووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان