پشتیوانیی نێودەوڵەتی بۆ حکومەتی سوریا، پاڵپشتێکی بەهێزە بۆ بەردەوامیی چاکسازیی

07:54 - 2025-04-07
جیهان
32 جار خوێندراوەتەوە

دیمەشق پێزانینی خۆی دەردەبڕێت بەرامبەر ئەو پشتیوانییە نێودەوڵەتییەی لە حکومەتی نوێی سوریا دەکرێت و تەئکید دەکاتەوە لەوەی ئەو پشتیوانییە، پاڵپشتێکی بەهێزە بۆ بەردەوام بوون لە کاروانی چاکسازییەکان و بەدیهێنانی ئاوات و خواستەکانی گەلی سوریا بۆ ئاشتی و سەقامگیری.
لەوبارەیەشەوە وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە بەیاننامەیەکیدا سوپاس و پیزانینی خۆی ئاراستەی سەرجەم وڵاتان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کردووە لەپای پێشوازییان لە حکومەتی نوێی سوریا و ئەو پشتیوانییەی دەریانبڕیووە سەبارەت بە هەوڵەکانی دیمەشق بۆ بنیاتنانی ئایندەیەکی نوێ و گێڕانەوەی سەقامگیری لە وڵاتەکەدا.
راشیگەیاندووە: سوریا ئەو پشتیوانییە جێگیرە بەرز دەنرخێنێت کە لە هەندێک وڵاتی دۆستەوە پێی گەیشتووە سەبارەت بە مامەڵەکردن لەگەڵ حکومەتی نوێی سوریا لە سەرجەم بوارەکاندا بە ئامانجی پتەوکردنی ئارامی و بوژانەوە.
دووپاتیشیکردووەتەوە کە ئەو پشتیوانییە نێودەوڵەتییە پاڵپشتییەکەی بەهێزە بۆ درێژەدان و بەردەوامبوون لە کاروانی چاکسازییەکان و بەدیهێنانی خواستەکانی گەلی سوریا و دابینکردنی پێداویستییەکانی و بەشداریکردن لە بەدیهێنانی ئارامی و ئۆقرەیی لە ناوچەکەدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان