رۆژی چوار شەممەی ئایندە 10/8/2022 سەعات 10 – ی شەو، هەردوو یانەی ریاڵ
مەدرید و ئینتراخت فرانکفۆرت لە هیلسنکی پایتەختی فنلەندا، بۆ بردنەوەی جامی
سوپەری ئەوروپا یارییەکی گرنگ دەکەن.
ریاڵ مەدرید پاڵەوانی وەرزی رابردووی چامپیۆنس لیگە
و ئینتراخت فرانکفۆرتیش پاڵەوانی یۆرۆپا لیگی
هەمان وەرزە و ئەو شەوە بۆ بردنەوەی جامی سوپەری ئەوروپا رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و
براوەیان جامی سوپەری ئەوروپاش دەباتەوە.
یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا- یوفا، بۆ بەڕێوەبردنی
یارییەکە مایکڵ ئۆلیڤێری ئینگلیزی دیارییکرد، مایکڵ ئۆلیڤێر ناوبژیوانێکی
نێودەوڵەتی ئینگلیزییە، تەمەنی 37 ساڵە، لەساڵی 2012 –ەوە شارەی نێودەوڵەتی
ناوبژیوانی وەرگرتووە.
دوو هاوڵاتی خۆی بە ناوی ستیوارت بێرت و سیمۆن بینیت و هەروەها
رۆمشاس دۆنای لیتوانیش وەک ناوبژیوانی چوارەم لە ئەرکەکەیدا یارمەتی دەدەن.