ئا: وەفا رۆستەمی
سەید عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: ئەگەر دانوستان لە نێوان تاران و واشنتۆن بكرێت، ئەوا لە ئەستۆی وەزارەتی دەرەوەدایە بەتایبەتی خودی وەزیر.
وتی: هەرچەند دانوستان و گفتوگۆی راستەوخۆ لەلایەن ئێمەوە رەتكراوەتەوە، بەڵام بۆ گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ لە رێگەی وڵاتی عومانەوە، ئامادەین.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەكرد: ئێستا تۆپەكە لە گۆڕەپانی ئەمریكادایە كە وەڵامی پێشنیارەكانی ئێمە بداتەوە و ئێمەش هیچ پەلەیەكمان نییە.