ئا: وەفا رۆستەمی
قاسم موحیب عەلی بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: ئەزموون دەریخستووە كە دانوستانی ناڕاستەوخۆ دەتوانێت پێشەكییەك بێت بۆ دانوستانی راستەوخۆ، ئەگەر بڕیار بێت كە رێككەوتنێك لە نێوان هەردوو وڵاتدا بكرێت.
وتی: دانوستانی راستەوخۆ زیاتر لە خزمەتی بەرژەوەندیی نیشتمانیی وڵاتدایە، ئێمە نیگەرانی دۆخی وڵاتین، چونكە ئەزموونەكانی غەززە و لوبنان و سوریا و عیراق و لیبیا دەریدەخەن كە جەنگ بۆ وڵاتی ئێمە زیانی زیاتر دەبێت.