وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ: بڕیارەكان لە هەناردە و هاوردە بۆ هاوسەنگیی بازاڕە

01:20 - 2025-04-08
کوردستان
64 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوەی نرخی پەتاتە بەرزنەبێتەوە، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم، بڕیاری هەڵگرتنی باج و قەدەغەی لەسەر بەرهەمی هاوردە، دەركرد و لەم مانگەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
لەوبارەیەوە، هیوا عەلی وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: پاڵپشت بە یاسای پاراستن و پێشخستنی بەرهەمی كشتوكاڵی و نووسراوی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی، وەزارەتی كشتوكاڵ بڕیاری هەڵگرتنی باج و قەدەغەی لەسەر بەرهەمی پەتاتە لە سنوورەكانی هەرێم دەركرد، وتیشی: بڕیارەكە دوای بەرزبوونەوەی نرخی پەتاتە دێت لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا، كە هۆكاری ئەوەش كەمبوونەوەی بەرهەمی پەتاتەیە لە ناوخۆدا.
وتەبێژی وەزارەت، تەئكیدیكردەوە كە هەر كاتێك بەرهەمی ناوخۆ لە بەرهەمی كشتوكاڵی، پێویستیی رۆژانەی هاووڵاتیان پڕنەكاتەوە، ئەوكاتە رێگە لە هەناردەكردنی دەگیرێت و باجی زیاتری دەخرێتەسەر، ئەوەش جۆرێكە لە دروستكردنی هاوسەنگی لەنێوان پاراستنی بەرژەوەندیی هاووڵاتی و جووتیار و بازرگاناندا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان